به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: "کۆمپانیا فڕۆکه‌وانییه ئێرانییه‌کان سه‌رقاڵی ئاماده‌کارین بۆ ئه‌وه گه‌شته‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه."
دانا محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد "چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن له مانگی داهاتوودا گه‌شته‌کانی نێوان سلێمانی- ئێران ده‌ست پێبکه‌نه‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: "پێشتر دوو کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی ئێرانی گه‌شتیارییان له نێوان سلێمانی و ئێران ده‌گواسته‌وه و هه‌فتانه دوو گه‌شتیان ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی حکوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگرت."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment