به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داکۆکی له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا پاش شکستی داعش ده‌کات به‌ڵام له دوو حاڵه‌تدا له به‌رانبه‌ر پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی نزیک له ده‌وڵه‌تی سووریا له ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور -که میلیشیا نافه‌رمییه ڕووسییه‌کانیش له یه‌کێک له‌و ئۆپراسیۆنه‌ی هێزه‌کانی سووریا به‌شدارییان کرد- وه‌ستا و ئه‌و هێزانه‌ی گوله‌باران کرد.
دوکتۆر جوان کۆل مامۆستای مێژووی زانکۆی میشیگان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌مریکا سه‌ره‌تا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه ڕۆیشته سووریا و پشتیوانی له هێزه کوردییه‌کان کرد به‌ڵام به‌رده‌وامیی ئاماده بوونی ئه‌و وڵاته بۆته‌هۆی دروست بوونی ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له باکووری سووریا.
ناوبراو له یادداشتێک که له ماڵپه‌ڕی شرۆڤهییی "تروث دیگ" بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات له ڕاستیدا ئه‌مریکا نایه‌وێت له سووریا بچێته‌ده‌ره‌وه و له ستراتێژیی نوێ به ناوی "ڕاسپێردراوی خزۆک" ده‌یه‌وێت به‌رگری له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بکات.
دوکتۆر جوان کۆل پێی وایه ئه‌مریکا له قه‌باره‌ی ئه‌و ڕاسپێردراوییه ته‌نانه‌ت به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریاش بۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و ستراتێژییه‌ی ئه‌مریکا پێشتر له ڤیتنام ئه‌نجام درا و سه‌ر نه‌که‌وت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment