به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا رۆستایی به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: " ئێمه له‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له سندووقه‌کان گومانمان هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کێشه‌یان تێدایه و ڕه‌نگه ده‌ستکاری ده‌نگه‌کانیان کرابن به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پارێزگاکانی‌تری عێراق له پارێزگایێکیش بێت و جیاوازی هه‌بێت ئه‌وا سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان به ده‌ستی ئه‌ژمێر ده‌کرێنه‌وه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت: کۆمیسیۆن خۆی تا ٣١ی ئایار داناوه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که سکاڵایان هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ش ده‌رگاکان داده‌خات که‌واته ده‌بێت تا ٣١ی ئایار سندوقه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ماوه‌ی سکاڵاش درێژ بکرێته‌وه.
زانا ڕۆستایی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران ده‌درێنه دادگا باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌نجامه‌کان جیاوازن و ساخته‌کارییه‌کان سه‌لمێنران ئه‌و کاته ده‌بێت کۆمیسیۆنی باڵا به‌رپرسیارێتی ئه‌و ساخته‌کارییانه بگرێته ئه‌ستۆ و رووبه‌ڕووی ده‌زگای نه‌زاهه و دادگاش ده‌کرێنه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ئایار له دانیشتنی نائاساییی په‌رله‌مان ڕایێک هه‌بوو که ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران هه‌ڵبوه‌شینرێته‌وه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی کاردا نه‌بوو بۆیه نه‌توانرا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ڕۆستایی جه‌ختی کرده‌وه: "ڕۆژی ڕابردوو 28ی ئایار کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به کراوه‌یی هێڵرایه‌وه بۆیه ده‌توانین ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌ست به کۆبوونه‌وه بکه‌ین به بێ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاساییش ته‌واو ببێت."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ده‌نگدانی ده‌ره‌وه ره‌تکرایه‌وه جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌سیحییه‌کانه‌وه هه‌یه و سه‌رجه‌م ده‌نگدانی ئاواره‌کانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه جگه له پارێزگای مووسڵ چوونکه زۆرترین ڕێژه‌ی ساخته‌کاری له‌و شوێنانه ئه‌نجام دراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment