سه‌ردانی شانده‌ کوردییه‌کان له‌ به‌غدا سه‌ردانێکی ڕاوێژکارییانه‌ بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌ردانانه‌ی شانده‌ کوردییه‌کان له‌ به‌غدا تا ئێستا ئه‌نجامیان داوه‌، سه‌ردانێکی ڕاوێژکارییانه‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی وت: سه‌ردانی شانده‌ کوردستانییه‌کان له‌ به‌غدا بۆ ڕێککه‌وتننامه‌ سیاسییه‌کان زۆر گرینگ و پێویسته‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ئه‌م دواییه‌ بۆ به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌، سه‌ردانی ڕاوێژکارانه‌ بوووه‌.

شێخ دلێر زیادیشی کرد: تا ئێستا ‌هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ پارتێکی‌ سیاسیی دیاریکراو له‌ به‌غدا ئه‌نجام نه‌دراوه‌، به‌ڵام راوێژکارییه‌کان له‌ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕێککه‌وتنی نیوان ئه‌و پارتانه‌ له‌ ئارادایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14869

Your Comment

You are replying to: .
captcha