ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتوویەتی سەرجەم دامودەزگای پێوەندیداری ئێرانی سەرنجیان خستۆتە سەر بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان بەنیازن لە ئاستێکی زیاتردا ڕوو لە بازاڕەکانی هەرێم بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا بەشداریی کرد لە دانیشتنی دەستەی هەماهەنگیی کاروباری ئابووریی نێوان ئێران و عێراق و لەو دانیشتنەدا تیشکی خستە سەر سەرنجی ئێران بۆ بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان و وتی سەرجەم بازاڕەکانی عێراق بەستێنێکی باشە بۆ سەرمایەدانانی بازرگانە ئێرانییەکان و ئاڵۆگڕی بازرگانیی نێوان هەر دوو وڵات.

مەسجدی گوتیشی بەهەند وەرگرتنی بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کارتێکەر دەبێت لە پێشخستنی ئابووری ئێران بۆیە پێویستە دامودەزگای پێوەندیداری ئێرانی سەرنجی تایبەت بخەنە سەر بازاڕەکانی ئەو وڵاتە.

ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەزموونی سەرکەوتووی ناوچەی ئازادی ئەروەند و گوتیشی هەردوو وڵات بە جیددەوە پێوشوێگیریی ناوچەی ئازادی هەرێمی کوردستان و بەشی ناوەندیی عێراق دەدەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ناسر بێهزاد ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە بەغدا بەرنامەی دەستەی بازرگانیی ئێرانی ڕوون کردەوە و وتی لەو بارەیەوە 3 پێشانگای بازرگانی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵی هەتاویدا لە عێراق بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو گوتیشی: پڕۆژەی داخڵ کردنی کاڵای ئێرانی بۆ هەمیشە، پەسەند کراوە و بەم زووانە دەکەوێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارنامە واژۆکراوەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانەکەی محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانیی ئێران لە سەر تەوەری هەولێر تاوتوێ کرا و تەرکیز کرایە پێوشوێنگیری کردنی ڕێککەوتنەکان تا ئەو کاتەی دەکەوێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.

سەرچاوە: ئیرنا

News Code 14868

Your Comment

You are replying to: .
captcha