کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی هاوار نیوز بڵاوی کردوووه‌ته‌وه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ئایار به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا شاندێکی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتوووه‌ته کانتۆنی جزیره و له‌لایه‌ن فه‌نه‌ر گێت جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و ئامینه عومه‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ژنانی کانتۆنی جزیره‌وه پێشوازی لێکراوه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه شانده‌که پێکهاتوووه له ژماره‌یێک ئاکادیمیست و په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا و ئامانجیش له‌و سه‌ردانه له نزیکه‌وه ئاگاداربوونه له دۆخی سووریا.
ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ڕوو شانده‌که ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه دژی ئه‌و سیاسه‌تانه بوه‌ستێته‌وه که بۆ "داگیر کردنی" کانتۆنی عه‌فرین گیراونه‌ته‌به‌ر.
هاوار نیوز ئاشکراشی کردوووه شانده‌که سه‌ردانی ناوه‌ندی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره‌ی له شاری قامیشلو کردوووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه کۆ بوووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێکی ئیتاڵیا که پێکهاتبوو له ژماره‌یێک سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه‌نووس سه‌ردانی کوردستانی سووریایان کرد.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment