هۆشیار زێباری: بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاڵۆزیی سیاسیی زیاتر ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ هێزی پابه‌ند کردنی نییه‌ و ئاڵۆزییه‌ سیاسییه‌کانی وڵات زیاتر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زێباری له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا به‌ زمانی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی: هاوئاوازییێک له‌ نێوان سه‌رۆکی په‌رله‌مانی "دۆڕاو" و حکوومه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژێر پاڵنه‌ری خۆپه‌ره‌ستی و که‌سیدا وڵات به‌ره‌و نادیار به‌رن.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موان بریتییه‌ له‌ دانایی و ژیری و پابه‌ند بوون به‌ یاسا و ده‌ستوور و گه‌لیش سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی ئایار په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا له‌سه‌دا ١٠ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به ‌ده‌ست بژمێردرێته‌وه‌ و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی تایبه‌تی ئاواره‌کانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14864

Your Comment

You are replying to: .
captcha