به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زێباری له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا به زمانی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی: هاوئاوازییێک له نێوان سه‌رۆکی په‌رله‌مانی "دۆڕاو" و حکوومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر پاڵنه‌ری خۆپه‌ره‌ستی و که‌سیدا وڵات به‌ره‌و نادیار به‌رن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان بریتییه له دانایی و ژیری و پابه‌ند بوون به یاسا و ده‌ستوور و گه‌لیش سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه.
ئه‌مه له کاتێکدایه ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ئایار په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا له‌سه‌دا ١٠ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌ست بژمێردرێته‌وه و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی تایبه‌تی ئاواره‌کانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment