فەرماندەی پاسەوانیی سنووری عێراق: لە سنوورەکانی هەرێم قاچاخچێتی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی پاسەوانیی سنووری عێراق رایگەیاند لە سنوورەکانی هەرێم قاچاخچێتی دەکرێت و ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر بەرهەمی نەتەوەیی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی NRT بڵاوی کردەوە حەمید حسێن، فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاندووە: پلانێکیان داناوە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی دۆسیەی قاچاخچێتی لە وڵاتدا.

فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق باسی لەوەش کرد، دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان بەدەست کێشەی قاچاخەوە دەناڵێنن، ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر بەرهەمی نەتەوەیی کردووە.

حەمید حسێن ئەوەشی خستەڕوو، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی دۆسیەکانی قاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەکاندا پێویستیان بە زیادکردنی پشتگیریی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 1486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha