هاوسەرۆکانی یەکێتی سەردانی بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی-یان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی سەردانی بەرهەم ئە‌‌حمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقیان کرد.

لە دیدارەکەیاندا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت مەسەلەی پەسەند کردنی بوودجەی گشتیی عێراق و جێگیر کردنی پشکی کورد لەو بوودجەیەدا.

لە سەردانەکەیاندا سوپاسی هەوڵ و هەنگاوەکانی بەرهەم ساڵحیان کرد کە ڕۆڵێکی نیشتیمانی و یەکلاکەرەوەی بینی لە لێکنزیک کردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان و پەسەند کردنی پڕۆژەیاسای گشتیی بوودجەی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو بوودجەیەدا.

هەروەها جەختیان کردەوە کە پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری، دووپاتیان کردەوە کە پابەندبوون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی سەقامگیری ئابووری و کۆتایی هێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیێکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و مووچەخۆرانی گرتبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1485

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha