بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبارەی ئیدیعای ژمارەیێک لە میدیا سعوودی و زایۆنییەکان سەبارەت بە بوونی دانووستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ڕەژیمی زایۆنی لە وڵاتی ئەردەن، وتی: ئەو ئیدیعای لە بنەڕەتدا درۆیە.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ گومان ڕەژیمی تیرۆریستیی زایۆنی بە ڕەسمی ناناسێت و ئامانجی بڵاو کردنی ئەو درۆیانە زۆر ڕوون و ئاشکران.
قاسمی وەبیریشی هێنایەوە: لەسەرووبەندی خەیانەتی ژمارەیێک لە وڵاتانی عەرەبی بە ئارمانجی فەلەستین ئەو دەنگۆیانە بۆ وەلاڕێدا بردنی ڕای گشتییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment