بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازم شمری سەرۆکی فراکسیۆنی وەتەنیە لە پەرلەمانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: ئیئتیلاف بە سەرۆکایەتیی عەلاوی بە ڕووی هەموواندا کراوەیە و ئەم ئیئتیلافە بەرداوام بووە لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ هەموو گرووپ و لایەنە سیاسیەکانی براوەی هەڵبژادرنی ئەم دواییەدا و درێژە بەو کاریشە دەدات.
شمری زیادی کرد: پێچەوانەی خولەکانی پێشوو، ئێستا هاوکاری و هاوپەیمانی لە نێو ڕەوتە جیاوازەکاندا هەیە.
ناوبراو جەختی کردەوە ئیئتیلافی وەتەنییە هێڵی سوور بۆ هیچ کەس و ڕەوتێک دانانێت و هەڵسەنگاندنی ئێمە لە ڕەوتە جیاوەزەکان لەڕووی ئاستی هاوکاریی ئەوانە لەگەڵ بەرنامەکانی ئێمەدا بۆ چاکسازیی عێراق و چارەسەر کردنی کێشەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment