به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێز فرانتزمن، کارناسی کاروباری کورد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی وایه پارته کوردییه‌کانی عێراق که سه‌رده‌مێک ده‌ورێکی کاریگه‌ریان له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بوو پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم که پاشهاتێکی خراپی بۆیان به‌دوادا بوو نفووزی خۆیان له ده‌ست داوه و پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 12ی مه‌ی عێراق تووشی سه‌رلێشێواوی هاتوون.
ئه‌و کارناسه پێی وایه که ئێستا کورد به سه‌رلێشێواوییه‌وه به‌دوای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گرووپه سیاسییه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق که عه‌ره‌به‌کانن دایه تاکوو ڕۆڵێکیان له پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق ببێت به‌ڵام چیتر ئه‌وان بڕیارده‌ر نین.
فرانیزمن پێی وایه کورده‌کان پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی به شێوه‌یێکی بێ وێنه تووشی دووبه‌ره‌کی بوون و له هه‌موو کاتێک له عێراق لاوازتر بوون.
به باوه‌ڕی ناوبراو دۆخه‌که به شێوه‌یێک گۆڕدراوه که هێزه سیاسییه شیعه‌کان ده‌توانن به بێ ئاماده‌بوونی کورد، حکوومه‌تی داهاتووی عێراق دابمه‌زرێنن هه‌رچه‌ند دیاری کردنی ڕێکخراوه جێبه‌جێکارییه‌کان له عێراق کارێکی سووک و ئاسان نییه.
به وته‌ی فرانتزمن ڕه‌وتی ڕوو له زیادبوونی لاوازیی کورد و ته‌نگژه و ناکۆکیی نێوان پارته سیاسییه‌کان له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و پاشهاته‌کانی وه‌کوو نه‌مانی کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له سه‌ر که‌رکووک و تاوانباربوونی هه‌ندێ له پارته‌کان به هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌ستی‌پێکرد. ڕاسته که هه‌ندێک پێیان وایه که کورده‌کان پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له هه‌ڵبژاردن سزا ده‌ده‌ن به‌ڵام سه‌لمێندراوه که حیزبه نه‌ریتییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتییان وه‌ده‌سته‌وه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه دیداری مه‌ک گۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانیی دژه داعش له‌گه‌ڵ پارته ناڕازییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌نووسێت: ئه‌وان داوایان له برێت مه‌ک گۆرک کردوووه تاکوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به‌ڵام دیار نییه که هه‌ڵبژاردنی عێراق چ په‌یوه‌ندییێکی به مه‌ک گۆرک که نوێنه‌ری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانیی دژه داعشه، هه‌یه.
فرانتزمن جه‌خت ده‌کاته‌وه که پارته کوردییه‌کان ئێستا بۆ ئه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن له عێراق دانوستان ده‌که‌ن که به‌غدا بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕازی بکه‌ن نه‌ک بۆ زیادبوونی کاریگه‌رییان. کورده‌کان ده‌بێ هیوادار بن تاکوو بچنه ناو هاوپه‌یمانیێک له به‌غدا و ده‌ورێکی گرینگ‌یان له عێراق بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment