به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆئان رایان په‌رله‌مانتاری حزبی كرێكاران له به‌ریتانیا ڕه‌خنه‌ی توند له سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاته‌که‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێ تێرێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا پێشوازی له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا كرد و هه‌روه‌ها له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا پشتیوانیی به‌ریتانیای بۆ تورکیا خسته ڕوو له‌وباره‌یه‌وه زۆر نیگه‌رانم.
ناوبراو ده‌شڵێت: تاوه‌كوو دێت دۆخی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی داهاتوو له توركیا هه‌ڵبژاردنێكی زۆردارانه و سهپێنراوانهیه به‌ڵام مه‌ی ئه‌وه نا‌بینیت و هاتوووه پێشوازیش له ئه‌ردۆغان ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ریتانیا نووسیویه‌تی ئه‌و قسه‌یه‌ی مه‌ی كه له ١٥ی ئایاردا و له كاتی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان وتبووی هۆكاری گوشاره‌كان له‌سه‌ر توركیا تیرۆریزمی كوردییه ئیدانه ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌م مه‌ی داوای لێبوردن له كورد بكات.
هه‌روه‌ها ڕایان ده‌ڵێ من زۆر له دۆخی توركیا ده‌ترسم، ده‌بێت شانشینی یه‌كگرتوو به‌ریتانیا به توندی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی بكات و ده‌بێت ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته‌كه‌ی رابگرێت و بۆ ئه‌وه‌ش قه‌ناعه‌تیان پێ بكات.
سه‌رچاوه: لڤین پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment