تێریزا مه‌ی داوای لێبوردن له ‌کورد بکات

به‌شی جیهان- په‌رله‌مانتارێکی حیزبی کرێکارانی به‌ریتانیا نامه‌یێک ئاڕاسته‌ی تێریزا مه‌ی ده‌کات و ڕه‌خنه‌ی توندی لێده‌گرێت له‌سه‌ر پێشوازی کردنی له ‌ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ده‌ڵێ ده‌بێ مه‌ی داوای لێبوردن له‌ کورد بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆئان رایان په‌رله‌مانتاری حزبی كرێكاران له‌ به‌ریتانیا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاته‌که‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێ تێرێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا پێشوازی له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا كرد و هه‌روه‌ها له ‌کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا پشتیوانیی به‌ریتانیای بۆ تورکیا خسته ‌ڕوو له‌وباره‌یه‌وه‌ زۆر نیگه‌رانم.

ناوبراو ده‌شڵێت: تاوه‌كوو دێت دۆخی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ توركیا به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌ توركیا هه‌ڵبژاردنێكی زۆردارانه‌ و سه‌پێنراوانه‌یه‌ به‌ڵام مه‌ی ئه‌وه‌ نابینیت و هاتوووه‌ پێشوازیش له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ریتانیا نووسیویه‌تی ئه‌و قسه‌یه‌ی مه‌ی كه‌ له‌ ١٥ی ئایاردا و له‌ كاتی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان وتبووی هۆكاری گوشاره‌كان له‌سه‌ر توركیا تیرۆریزمی كوردییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌م مه‌ی داوای لێبوردن له‌ كورد بكات.

هه‌روه‌ها ڕایان ده‌ڵێ من زۆر له‌ دۆخی توركیا ده‌ترسم، ده‌بێت شانشینی یه‌كگرتوو به‌ریتانیا به‌ توندی به‌رگری له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی بكات و ده‌بێت ئاماده‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته‌كه‌ی رابگرێت و بۆ ئه‌وه‌ش قه‌ناعه‌تیان پێ بكات.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14838

Your Comment

You are replying to: .
captcha