به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: رۆژێک كه ئه‌و دانووستانانهمان ده‌ست پێكرد كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی لێده‌كرد و ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا سێ وڵاتی عه‌ره‌بیی په‌راوێزی كه‌نداوی فارس و ڕژیمی زایۆنی دژی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ن.
ناوبراو وتیشی: به بڕوای من ستراتژییه نوێكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان كه له دژی ئێران له وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان پێدرا ته‌نیا كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری بۆ واشنتۆنی به‌دواوه ده‌بێت و هه‌روه‌ها مه‌رجه ڕاگهیێندراوهكانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناژیرانه بوو.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا سه‌ره‌ڕای پاڵپشتیی به‌ربڵاوی وڵاتانی جیهانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێمه ده‌زانین پاڵپشتیی هه‌ندێک له‌و وڵاتانه به مانای پاڵپشتی له ئێمه نییه به‌ڵكوو به هۆی دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ پێشێلكارانی ڕێككهوتنگهلی نێوده‌وڵه‌تییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment