هۆشدار له‌ باره‌ی دووپات بوونه‌وه‌ی سێناریۆی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ باره‌ی دووپات بوونه‌وه‌ی سێناریۆی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن ئیسماعیل له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی ئه‌لمه‌علوومه‌ی وت: سزا نه‌دانی دوو حیزبی تاڵه‌بانی و بارزانی به‌ هۆی ده‌ستبردن له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه‌، دووپات بوونه‌وه‌ی سێناریۆی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌ سلێمانی و هه‌رێمی کوردستان ئاسان ده‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان نیگه‌رانی ده‌ستبردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان و به‌ په‌راوێزخستنی هه‌ندێ له‌وان‌ و زاڵ بوونی دوو حیزبی سه‌ره‌کی له‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانن، داوای له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان و دیکه‌ی ڕێکخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرد چاودێری بکه‌نه‌ سه‌ر ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14834

Your Comment

You are replying to: .
captcha