ئه‌ردۆغان له‌سه‌دا 44ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێت/ده‌نگی هاوپه‌یمانیی کۆمار له‌ دابه‌زیندایه‌

به‌شی تورکیا- سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری ئه‌سته‌نبۆڵ (IE) له‌ دوایین ڕاپرسییێک که‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران ئه‌نجامی داوه‌ ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌توانێت ته‌نها له‌سه‌دا 44ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست بێنیت و وتی: ده‌نگی هاوپه‌یمانیی کۆمار له‌ دابه‌زیندایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری ئه‌سته‌نبۆڵ (IE) له‌ دوایین ڕاپرسییێک که‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 28ی حوزه‌یران ئه‌نجامی داوه ئه‌نجامه‌ وه‌ده‌ستهاتووه‌کانی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی ئاوه‌ها ڕاگه‌یاندوووه‌: به‌پێی ئه‌نجامه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان له‌ دوایین ڕاپرسییه‌ ئه‌نجام دراوه‌کان ده‌نگی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌دا 44 و ده‌نگی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا له‌سه‌دا 42 ده‌بێت. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هاوپه‌یمانیی کۆمار ته‌نها ده‌توانێت له‌سه‌دا 48ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست بێنێت. له‌ به‌رانبه‌ردا هاوپه‌یمانیی گه‌ل له‌سه‌دا 37 و پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیش له‌سه‌دا 12.8 به‌راورد کراوه‌.

له‌و ڕاپرسییه‌دا هاتوووه‌: ده‌نگی هاوپه‌یمانی کۆمار له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا نزیکه‌ی له‌سه‌دا 53 به‌راورد ده‌کرا به‌ڵام ئێستا بۆ له‌سه‌دا 48 دابه‌زیوه‌. ئه‌وه‌ له‌ حالێکدایه‌ که‌ ده‌نگی هاوپه‌یمانیی گه‌ل که‌ له‌سه‌دا 43 ده‌ستی‌پێکردوووه‌ له‌ به‌رزبووندایه‌ و ئێستا گه‌یشتۆته‌ له‌سه‌دا 40.5. ‌

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14830

Your Comment

You are replying to: .
captcha