بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئەو لیژنەیەى حکوومەتى عێراق کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ساختەکارییەکان پێکیهێناوە نووسراوێکی ئاڕاستەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان کردوووە و داوای لە هەریەکە لە سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیاران و سەرۆکى بازنەى هەڵبژاردنەکان و بەرپرسى هەڵبژاردنەکانى دەرەوە و بەرپرسى ئامێرى زانیارییەکان کە سەرپەرشتى کارى ئامێرەکانى دەنگدانى کردوووە ئەمڕۆ لە لیژنەى دەستپاکی ئامادە بن.
لە نوسراوەکەدا داوا کراوە لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا ناوى تەواوى دەنگدەرانى دەرەوەى وڵات و ناسنامەکانیان و دەنگدەرانى تایبەت و ئاوارەکان بداتە لیژنەکە.
داواش کراوە فلاش میمۆرى تایبەتى بنکەکانى ناوەندى کەرکووک و داقوق و واسیتى و تسعین و چەند ناوەندێکى دیکەى دەنگدان لە پارێزگاى سەڵاحەدین بدرێتە لیژنەکە.
لیژنەى باڵاى لێکۆڵینەوە لە پرسى هەڵبژاردنەکانى ١٢ى ئایارى ئەم ساڵ لە لایەن حکوومەتى عێراقەوە پێکهێنراوە بۆ دڵنیا بوون لە سکاڵا و نیگەرانى بەشێک لە لایەنەکان لەسەر بوونى ساختەکارى و یاری کردن بە ئەنجامى هەڵبژاردنەکان.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment