به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق که 12ی مه‌ی 2018 به‌ڕێوه چوو هه‌ندێ کێشه‌ی به‌دواوه بوو. حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه کوردییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی و پارتی به ته‌زویر و ساخته‌کاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. له که‌رکووکیش عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌ندێ ناوچه‌ی عه‌ره‌ب‌نشین ده‌نگێکی زۆری وه‌ده‌ست هێناوه و گومانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و پارێزگا هه‌یه و داوای لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه ده‌که‌ن.
په‌یمانگه‌ی گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران له ڕاپۆرتێکدا به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی تایبه‌تی که‌رکووک وه‌کوو ناوچه‌یێکی کێشه‌له‌سه‌ر که حه‌شیمه‌تێکی زۆر کوردی تێدایه داوای ژماردنی ده‌نگه‌کان نه‌ک به‌ڕێوه‌چوونی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگا ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ناو نه‌چێت.
گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران له ڕاپۆرته‌که‌یدا زیاتر ده‌نووسێت: عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیویه‌تی له 13 کورسیی ئه‌و پارێزگا له په‌رله‌مانی عێراق -که یه‌ک کورسی به مه‌سیحییه‌کان ته‌رخان دراوه- 6 کورسی وه‌ده‌ست بێنێت و له‌وه ده‌ترسن که کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا که له داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێت کورسییێکی زیاتر وه‌ده‌ست بێنن.
ئه‌وان ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له که‌رکووک و زیاد بوونی ده‌نگی کورده‌کانی که‌رکووک به ڕیفراندۆم مومکینه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له داهاتوودا ده‌نگ به لکاندنی که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستان بده‌ن که کێڵگه‌یێکی نه‌وتی زۆری تێدایه.
عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ده‌ترسن له ئه‌نجامدا مومکینه ناچار بن له وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی بژین و ئه‌وان ئه‌و بابه‌ته قبووڵ ناکه‌ن.
گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ڕای دۆخی هه‌ستیاری ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، سه‌رکرده کورده‌کان و به‌رپرسانی به‌غدا خواستی خۆیانیان بۆ دانووستان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه به دوای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق نیشان داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment