پاش پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی کوردستانی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست‌پێده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: گفتوگۆی نێوان کورده‌کان و به‌غدا له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پاش پێکهێنانی هاوپه‌یمانی هاوبه‌ش له‌ نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: گفتوگۆی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان و به‌غدا وه‌کوو یه‌که‌م هه‌نگاو، پاش هاوپه‌یمانیی نێوان ئه‌و حیزبانه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

ناوبراو وتیشی: پارتی دیموکرات جه‌ختی کردۆته‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی ناردنی پارته‌ کوردستانییه‌کان به‌ هاوپه‌یمانییێک بۆ به‌غدا.

جاف زیادیشی کرد که‌ پارتی دیموکرات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی حیزبه‌کان و ڕه‌وته‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان له‌ هاوپه‌یمانیێک و ناردنی بۆ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌ باره‌ی ڕێگری له‌ دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نوێی عێراق هه‌وڵ ده‌دات.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14822

Your Comment

You are replying to: .
captcha