بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوه: "لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دوو حەشارگەی داعشیان لە دۆڵی سەرسار لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، بۆردوومان کردوە".
بهگوێرهی راگەیەندراوەکە، لە ئاکامی بۆردوومانەکەدا وێرای خاپوورکردنی دوو حەشارگەکە، دوو تیرۆریستی داعشیش کوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی روونی کردوەتەوە، هەروەها ھێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسپۆنەکانی سەڵاحەدین، ئۆپراسیۆنێکیان بۆسەر چهكدارانی داعش لە ناوچەی عیس له رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە لەو ئۆپراسیۆنەدا 3 چهكداری داعش کوژراون ھەروەھا حەشارگەیێکیش خاپوور کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment