عه‌بادی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری باشی بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ده‌ڵێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری باشی لای حیزبه‌ سیاسییه‌کان له‌وان هاوپه‌یمانیی سائیروون بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن عادلی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات حیزبه‌ سیاسییه‌کان که‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌گه‌ڵیان دیداری کردوووه‌ دژ به‌ وه‌رگرتنی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ نین و داوای پێکهێنانی به‌په‌له‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌که‌ن.

ناوبراو وتیشی: حه‌یده‌ر عه‌بادی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری باشی لای حیزبه‌ سیاسییه‌کان له‌وان هاوپه‌یمانیی سائیروون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ڕێککه‌وتنێکی زۆر له‌ نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ سه‌ره‌تای مانگی جوونی داهاتوو هه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق و دواتر دیاری کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕێگای گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14812

Your Comment

You are replying to: .
captcha