به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مه‌د جبووری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ڕای‌گه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 27ی ئایار له ڕێگه‌ی زانیارییه ھه‌واڵگرییه‌کانییه‌وه به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازیی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان له ناوچه‌ی یابیساتی لای ڕاستی مووسڵ‌یان ده‌ستگیر كرد.
جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیرۆریسته‌كه ناوی نزا ساڵحه و له‌لایه‌ن ھێزه‌کانی پۆلیسی نه‌ینه‌واوه ده‌ستگیر کرا.
ئه‌و تیرۆریسته‌ی ده‌ستگیر كراوه پێشتر به‌رپرسی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل بوووه له نێو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment