نه‌مانی په‌یوه‌ندیی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ڕه‌وتی سه‌در ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق نه‌مانی په‌یوه‌ندیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هەرگیز له‌مپه‌ڕ نییە بۆ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌ عێراقییه‌کان له‌وان هاوپه‌یمانیی سائروون به‌ سەرکردایەتیی موقته‌دا سه‌در.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا نائلی له‌و باره‌وه‌ بە هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: ڕاپۆرته‌کان له‌ باره‌ی نه‌مانی په‌یوه‌ندیی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی نووری مالیکی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائروون ڕاست نییه‌؛ چوونکه‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ جۆره‌ له‌مپه‌ڕێک له‌ سه‌ر ڕێگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌ عێراقییه‌کان له‌وان هاوپه‌یمانیی سائروون نابینێت.

نائلی هه‌روه‌ها به‌ ڕه‌ت کردنی بوونی ڕێککه‌وتننامه‌ی مه‌حره‌مانه‌ی نێوان هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، وتی: ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها لێکتێگه‌یشتن یان ڕێککه‌وتننامه‌یێک له‌ نێوان دوو لادا ببوایا ئاشکرا ڕاده‌گه‌یێندرا و پێویستی به‌ شاردنه‌وه‌ نه‌بوو.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14806

Your Comment

You are replying to: .
captcha