به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق روكن جه‌یار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی داعش له ناوچه‌كان ڕاگه‌یێندراوه به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاری و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانمانه‌وه پێمانده‌گات ڕاسته داعش وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناو شاره‌كان كۆتایی هاتوووه به‌ڵام وه‌ک گرووپی بچووک له‌زۆر ناوچه ماون.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌و ناوچانه‌شی ئاشكرا كرد كه تیرۆریستانی تێدایه و وتی: "له سنووری پارێزگای دیاله به تایبه‌ت له سه‌عدیه، قه‌ره‌ته‌په، چیای حه‌مرین و سنوره‌كانی خورماتوو، حه‌ویجه، سه‌ڵاحه‌دین و هه‌ندێک شوێنی ده‌ورو‌به‌ری به‌غدا ماون و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداریش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان دا و وتی: "پێشمه‌رگه به هه‌موو توانایێكی خۆی پارێزگاری له‌و ناوچانه ده‌كات كه تێیدا جێگیر كراوه و به هه‌موو جۆرێكیش ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان ده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی بنبڕ كردنیان."
جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ هه‌ماهه‌نگییێكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌بێت بۆ بنبڕ كردنی تیرۆریستان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌و ناوچانه حكوومه‌تی عێراق به‌ر‌پرسه لێی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌شێكی گرنگین له شه‌ڕی داعش و له هه‌ر شوێنێک چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ی لێبێت له دژیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment