بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/5/2018 سه‌رچاوه‌یێكی به‌رپرس رایگه‌یاندووه: "سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگریی سه‌رده‌می سه‌ددام حسین، له بارودۆخێكی نادیاردا گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدای پایته‌خت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ره‌وشی ته‌ندرووستیی سوڵتان هاشم به‌هۆی به‌ساڵاچوونییه‌وه خراپ بووه، به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه بۆچی ھێنراوه‌ته به‌غدا، ئایا به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌تی یان لایه‌نی ئه‌منی له پشت گواستنهوهكهیهتی؟".
سوڵتان هاشم پاش ئه‌وه‌ی خرایه زیندانه‌وه، فه‌رمانی له سێداره‌دانیشی بۆ ده‌كرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراو به‌رده‌وام داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كرا تا ئازادی بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو: "ده‌یه‌وێت پرسی ده‌ركردنی لێبوردنێكی تایبه‌ت بۆ سوڵتان هاشم له‌گه‌ڵ ده‌سةڵاتدارانی دیكه‌ی عێراق باس بكات.
سوڵتان هاشم له دایكبووی ساڵی 1944 و خه‌ڵكی مووسڵه و له ساڵی 1995 كرایه وه‌زیری به‌رگری عێراق و به كه‌سێكی "خاوه‌ن توانا" له پۆسته‌كه‌ی ناو ده‌برا.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment