بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییە بەدەست گەیشتووەکان باس لەوە دەکەن کە شاندێکی ئەنەکەسە بەمەبەستی دانووستان لەبارەی یاسای بنەڕەتیی نوێی سووریا و پرسی عەفرین سەردانی مۆسکۆ دەکەن.
حەواس عەگید، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا ئاماژەی دا بەو سەردانە و وتی: گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دروست کردنی یاسایێکی گشتگیر و چارەسەر کردنی سیاسیی قەیرانی سووریای دژوار کردۆتەوە. نەبوونی دیکە گرووپە کوردەکان کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی لاواز دەکات، ئەو پرسە دەبێت چارەسەر بکرێت.
شایانی باسە وەفدەکەی ئەنەکەسە بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی پرسی عەفرین، یاسای بنەڕەتیی نوێی سووریا و دواهەمین گۆڕانکارییەکانی کوردستانی سووریا گفتوگۆ بکەن.
سەرچاوە: زەڕنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment