گۆڕینی شوێنی سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی HDP ده‌گۆڕێت

به‌شی تورکیا- به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا له‌مه‌ڕ گۆڕینی شوێنی هه‌ندێ له‌ بازگه‌کانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان، نزیکه‌ی 270 هه‌زار که‌س که‌ زۆربه‌یان لایه‌نگرانی HDPن، بۆ ده‌نگدان تووشی کێشه‌ ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌دحه‌ت سنجه‌ر نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی له‌ باره‌ی گۆڕینی شوێنی بازگه‌کانی ده‌نگدان له‌ 19 پارێزگای تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مانیی 24ی حوزه‌یران و وتی: ئه‌و بڕیاره کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌رانی HDP ده‌بێت.

ده‌وترێت له‌ ئه‌نجامی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا هه‌ندێ له‌ ده‌نگده‌رانی گونده‌کان ناچار ده‌بن له‌ مه‌ودای 5 کیلۆمه‌تریی شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌نگ بده‌ن و ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕاگه‌یاندنی بڕیارکه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی که‌ تووشی کێشه‌ ده‌بنی له‌ به‌رچاو نه‌گرتوووه‌.

سنجه‌ر ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ سه‌عدی گوون سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا دیداری کرد و پاش ئه‌و دیداره‌ش به‌ ڕۆژنامه‌وانانی وت بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌ن نزیکه‌ی 270 هه‌زار ده‌نگده‌ر تووشی کێشه‌ ده‌کات که‌ زۆرینه‌یان لایه‌نگرانی HDPن. ناوبراو زیادی کرد له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا ته‌نانه‌ت له‌سه‌دا 1یش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێت، بۆیه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌ن مومکینه‌ کاریگه‌ری بخاته‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردن.

سنجه‌ر له‌ باره‌ی کاریگه‌ریی ئه‌و بڕیاره‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و وتی: "دووهه‌م پرس پڕۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌. پشکی HDP له‌و 270 هه‌زار ده‌نگه،‌ زۆره‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ نه‌ڕۆنه‌ شوێنه‌ نوێیکانی ده‌نگدان و ده‌نگ نه‌ده‌ن، یان به‌ هۆی ترس و هه‌ڕه‌شه‌وه‌ ده‌نگه‌کانیان بگۆڕن، به‌و مانایه‌ ده‌بێت که‌ له‌ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن ته‌داخول کراوه‌."

ئه‌گه‌ر HDP پڕۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست نه‌هێنێت، زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بۆ پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌بێت که‌ له‌و ناوچانه‌ پله‌ی دووهه‌میان هه‌یه‌.

سنجه‌ر ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌نجومه‌ن هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌ به‌ نیگه‌رانیی ئه‌منی راده‌گه‌یێنێت، له‌ حاڵێکدا که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی نۆڤێمبێری 2015 که‌ شه‌ڕی چه‌کدارانه‌ له‌ ئارادا بوو هاووڵاتییان له‌ گونده‌کانیاندا ده‌نگیان دا.

ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی له‌ ساڵی 2015 به‌ بیانوی پرسه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕی به‌ داوای گۆڕینی شوێنی سندۆقه‌کانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشوه‌ختی 1ی نۆڤێمبێر.

سنجه‌ر وتیشی: ئامانجی سه‌ره‌کی له‌و کاره‌ گۆڕینی هاوسه‌نگیی ده‌نگه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی AKPیه‌ و داوای له‌ ڕێبه‌رانی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌کان کرد له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و بێ عه‌داڵه‌تییه‌دا بێده‌نگ نه‌بن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14785

Your Comment

You are replying to: .
captcha