هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا پۆلیسی عه‌فرین پێکدێنن

به‌شی سووریا- پاش خولی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی پۆلیسی سوپای ئازادی سووریا له‌ ئاکادیمیای پۆلیسی تورکیا ئه‌و هێزانه‌ بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین گوازراونه‌ته‌وه‌ و به‌ فه‌رمی پێکهاته‌ی پۆلیسی عه‌فرینیان دامه‌زراندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا که‌ به‌ پشتیوانیی سوپای تورکیا توانییان ناوه‌ندی عه‌فرین له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG ) ده‌ربێنن له‌ دوایین هه‌نگاویاندا پێکهاته‌ی پۆلیسی عه‌فرینیان له‌و شاره‌ دامه‌زراندوووه‌.

هێزه‌کانی پۆلیسی سوپای ئازادی سووریا پاش ئه‌وه‌ی خولێکی مه‌شق و ڕاهێنانیان له‌ ئاکادیمیای پۆلیسی تورکیا بینیوه‌ بۆ ناوه‌ندی عه‌فرین گوازرانه‌وه‌ و به‌ فه‌رمی پێکهاته‌ی پۆلیسی عه‌فرینیان دامه‌زراندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان، ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیس که‌ له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بنه‌مای هاتوچۆ مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ کراوه‌ له‌ ناوه‌ندی عه‌فرین و له‌ بینای سه‌رۆکایه‌تیی پۆلیسی عه‌فرین به‌ هاوکاریی سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا به‌رپرسیارێتیی دابین کردنی ئاسایشی ئه‌و شاره‌یان وه‌ئه‌ستۆ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14783

Your Comment

You are replying to: .
captcha