به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا که به پشتیوانیی سوپای تورکیا توانییان ناوه‌ندی عه‌فرین له ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG ) ده‌ربێنن له دوایین هه‌نگاویاندا پێکهاته‌ی پۆلیسی عه‌فرینیان له‌و شاره دامه‌زراندوووه.
هێزه‌کانی پۆلیسی سوپای ئازادی سووریا پاش ئه‌وه‌ی خولێکی مه‌شق و ڕاهێنانیان له ئاکادیمیای پۆلیسی تورکیا بینیوه بۆ ناوه‌ندی عه‌فرین گوازرانه‌وه و به فه‌رمی پێکهاته‌ی پۆلیسی عه‌فرینیان دامه‌زراندوووه.
به‌پێی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان، ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیس که له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بنه‌مای هاتوچۆ مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ کراوه له ناوه‌ندی عه‌فرین و له بینای سه‌رۆکایه‌تیی پۆلیسی عه‌فرین به هاوکاریی سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا به‌رپرسیارێتیی دابین کردنی ئاسایشی ئه‌و شاره‌یان وه‌ئه‌ستۆ ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment