هاوسه‌رۆکی HDP ڕه‌خنه‌ له‌ مانیفێستی CHP ده‌گرێت

به‌شی تورکیا- سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ له‌ مانیفێستی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌باره‌ی پرسی کورد ده‌گرێت و ده‌ڵێت: پرسی کورده‌کان ته‌نها به‌ پشت به‌ستن به‌ ناوه‌ند له‌ ئه‌نقه‌ره‌ چاره‌سه‌ر ناکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پرسی کورده‌کان ته‌نها له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و به‌ ئاراسته‌ کردنی ڕێکارێک له‌لایه‌ن سیسته‌می ناوه‌ندییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ناکرێت. ئێمه‌ سیسته‌مێکی دیموکراتیکمان پێشنیاز کردوووه‌ که‌ به‌ به‌هێزکردنی دیموکراسی خۆجێیی بتوانێت سیسته‌می نیابه‌تی له‌ناو ببات.

ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر هێشتا له‌باره‌ی زمانی زگماکییه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌داین که‌ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ دانووستان ئه‌نجام بدرێت و چاره‌سه‌ر بکرێت دژبه‌یه‌که‌یێکی ئاشکرامان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ به‌ بنه‌مای یه‌کسانیی شارۆمه‌ندی له‌ ده‌ستوور هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ ڕاستیدا به‌پێی چه‌مکی یه‌کسانیی شارۆمه‌ندی کار ده‌که‌ین ده‌بێ تێکڕای مافه‌کان به‌ باوه‌ڕ به‌و بنه‌مایه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببه‌ین.

سزایی ته‌ملی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی دانووستانه‌کانی ئاشتی ده‌ڵێت: پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شاراوه‌کان له‌ پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتیی کورد- تورک تێکڕای هه‌وڵه‌کان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌ناو برد ئه‌گه‌رچی بابه‌تی شه‌فافییه‌ت گرینگه‌ به‌ڵام ته‌نها ناکرێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بکرێته‌وه‌. هیچ پێشنیارێکی پراکتیک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ پشت به‌ستن له‌سه‌ر دینامیکه‌ پێویسته‌کان له‌ئارادا نییه‌ و ده‌توانین ساڵگارێک له‌سه‌ریان قسه‌ بکه‌ین به‌ڵام چۆن ده‌بێت و به‌ پشت به‌ستن به‌ کام نه‌خشه‌ڕێگا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چێن پرسێکه‌ که‌ ڕێکارێک بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ئاراسته‌ نه‌کراوه‌. پێش له‌ هه‌موو شتێک پێویستمان به‌ کۆمیسیۆنێکی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14776

Your Comment

You are replying to: .
captcha