بە وتەی یاشار که‌ماڵ له‌ مانیفێستی هه‌ڵبژاردنی CHP  سەرنجی تایبەت خراوتە سەر پرسی کورد

به‌شی تورکیا- له‌ مانیفێستی هه‌ڵبژاردنی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا به‌ وته‌ی یاشار که‌ماڵ نووسه‌ری به‌ناوبانگی کوردی تورکیا به‌ روانگه‌یێکی تایبه‌ت ڕوانیویه‌ته‌ پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مال قلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا که‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ مانیفێستی ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی 2018 ڕوونوێنی کردوووه به‌‌ ڕوانگه‌یێکی تایبه‌ت ڕوانیویه‌ته‌ پرسی کورده‌کانی تورکیا.

له‌و مانیفێسته‌دا که‌ به‌ وته‌یێک له‌ یاشار که‌ماڵ، نووسه‌ری به‌ناوبانگی کوردی تورکیا ده‌ست‌پێده‌کات، ڕاگه‌یێندراوه‌: "چیاکان، مرۆڤ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌رگیش په‌کی که‌وت؛ ئێستا باشترین شیعر باس کردنی ئاشتییه‌". هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 1ی نۆڤێمبێر و 7ی جوونی 2015شدا ڕامان‌گه‌یاندوووه‌ مه‌به‌ست چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورده‌کانی په‌رله‌مانی تورکیایه‌. له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا بۆ دامه‌زراندنی ژێرخان و بیری ئاشتیخوازانه‌ له‌ وڵات؛ شاندێکی هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێت. سه‌باره‌ت به‌ پرسی دێرسیم ده‌بێ ئه‌رشیڤه‌کانی ده‌وڵه‌ت بکرێته‌وه‌، جه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌کوو ڕۆژی برایه‌تی و ئاشتی به‌ مه‌به‌ستی جه‌ژنی گشتی به‌ شیوه‌یێکی فه‌رمی پشوو بدرێت. به‌فێڕۆدانی کات بۆ قه‌تڵی نادیار کۆتایی پێبێت. ناوی سه‌ره‌کیی شوێن و ڕێوڕه‌سمه‌ ئایینییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆیان.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14772

Your Comment

You are replying to: .
captcha