یەكەم هەنگاو بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست‌پێدەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یەكەم هەنگاو بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست‌پێدەكات كە بڕیارە لە مانگی نۆی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە تۆماركردنی ناوی لایەنە سیاسییەكان دەكات، ئەوەش وەک هەنگاوی یەكەم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

كۆمیسیۆن تا حەوتی حوزەیرانی داهاتوو ناوی لایەنە سیاسییەكان تۆمار دەكات‌و دوای ئەوەش وادەیێک دادەنێت بۆ ناوی ئەو قەوارانەی دەیانەوێت هاوپەیمانی ببەستن، بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

بڕیارە لە 30 نۆی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەرێوە بچێت كە كۆمیسیۆن هەنگاو بە هەنگاو رێكارەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە بەپێی خشتەیێكی كاتی بەرێوە دەبات.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14767

Your Comment

You are replying to: .
captcha