کتێبێکی نوێی هایکۆی کوردی بڵاو کرایه‌وه

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا کتێبێکی نوێی هایکۆی کوردی بڵاو کرایه‌وه‌ و داهاتی به‌رهه‌مه‌که‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کتێبه‌که‌ له‌ کۆکراوه‌ییی هایکۆکانی هه‌ر دوو نووسه‌ر فریاد محمد و ساره‌وان عه‌بدوڵڵایه‌ و له‌ ٨٦ لاپه‌ڕه‌ و ۱٨۰ هایکۆ پێکدێت.

ساره‌وان عه‌بدوڵڵا له‌باره‌ی کتێبه‌که‌وه‌ بۆ PUKmedia وتی: "ده‌قی هایکۆ مێژوووه‌که‌ی کۆنه‌ و هونه‌رێکی شیعری یابانییه به‌ڵام له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا نوێیه‌ و خه‌ڵکی که‌متر شاره‌زای ئه‌م جۆره‌ن له‌ شیعر هه‌رچه‌نده‌ مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌م زاراوه‌ی هێناوه‌ته‌ نێو زمانی کوردی به‌ڵام وه‌ک شێوازێکی زانستی و ئه‌کادیمی یان دیوانی تایبه‌ت که‌مترین نووسین هه‌یه‌ له‌سه‌ر هایکۆ."

ناوبراو وتیشی: "بۆ نووسینی ئه‌م ده‌قانه‌ زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر هایکۆی نوێ کۆ کراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا و خوێندنه‌وه‌ی باش کراوه‌ بۆ هایکۆی نوێی یابانی، پاشان هایکۆی فارسی و عه‌ره‌بی و جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م جۆره‌ له‌ شیعر متروبه‌ که‌ین به‌ ئه‌ده‌بی ده‌وڵه‌مه‌نی شیعری کوردی به‌ تایبه‌ت له‌ چه‌رخی ئێستادا نووسینی کورت بایه‌خی ئێکجار زۆری هه‌یه."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14759

Your Comment

You are replying to: .
captcha