سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: ده‌نگه‌کانمان له‌ هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یران زیاتر ده‌بێت

به‌شی تورکیا- سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "ده‌نگه‌کانمان له‌ هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ش زیاتر ده‌بێت."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی پارتی دیموکراتی گه‌لان بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌لی تورکیا ئه‌وه‌ ده‌خاته ‌ڕوو که‌ هیواداره‌ به‌ سه‌رکه‌وتن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "لیستی هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌موو شوناس، باوه‌ڕ، ڕه‌گه‌ز و چینه‌ بنده‌سته‌کان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌و ڕوووه‌وه‌ به‌رفراوانترین لیسته‌ و ده‌توانین ڕێککه‌وتنێکی به‌هێز له‌گه‌ڵ هێزه‌ دیموکراسیخوازه‌کان پێک بێنین."

ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "خه‌ڵک چاوه‌ڕێی به‌رنامه‌ی هه‌ده‌په‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تێکۆشان ده‌ست پێبکه‌ن. به‌و وره‌یه‌ی له‌ خه‌ڵکدا ده‌یبینین ده‌توانین بڵێین ده‌نگه‌کانمان له‌ هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانیش زیاتر ده‌بێت."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14756

Your Comment

You are replying to: .
captcha