6 په‌رله‌مانتاری گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بوون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌ش په‌رله‌مانتاری گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوون که‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید و جه‌مال کۆچه‌ر و سه‌لیم هه‌مزه‌ و ئارام محه‌مه‌د و تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د و مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوون که‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێ کردنى پێشێلکارییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ١٢ى ئایارى په‌رله‌مانى عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان.

هاوکات به‌هۆی ئاماده‌ نه‌بوونی ژماره‌ی یاساییی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دواخراوه‌.

ئاماده‌ نه‌بوونی ئه‌و شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌ی گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له‌ کاتێکدایه‌ له‌ کوردستاندا به‌ره‌یێکیان دروست کردوووه‌ به‌ ناوی شه‌ش لایه‌نه‌ نارازییه‌که‌ و ده‌ڵێن "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14754

Your Comment

You are replying to: .
captcha