به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ ڕای‌گه‌یاندوووه: به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شێک له باڵه‌خانه‌ی (BD3) كه ساڵی پاریش به‌هۆی ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه دوا خراوه تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ كۆتاییی ساڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ دوا ده‌خرێت و سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه بڕیاره‌كه كۆلێژی یاسا ناگرێته‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه خۆشبه‌ختانه ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوووه چوونكه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی به‌شی ناوخۆ له دوای ڕووداوی ساڵی پار چۆڵ كراوه و هیچ خوێندكارێكی لێنه‌بوووه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ساڵی پاریش به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شی ناوخۆیی (BD3) كه بوو به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كاردۆ جه‌بار كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سلێمانی به بڕیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی و بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران باڵه‌خانه‌كه داخرا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment