به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوێنێ شه‌ممه 26ی ئایار له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پشتگیری كردنی عه‌فرین له سه‌رتاسه‌ری جیهان له شاره‌كانی سووریا ڕێپێوان ئه‌نجام درا و له كۆتاییدا به‌یاننامه‌یێكیان ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی كرد.
هاوڵاتیانی مه‌نبه‌ج له مه‌یدانی سه‌به‌ر به‌حرات كۆبوونه‌وه و له چالاكییه‌كه‌دا نه‌زهه خه‌لۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی منبج ئاماژه‌ی به كۆچبه‌ری و تاڵان و كۆمه‌ڵكوژی و هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیکی مه‌نبج وتیشی: "ده‌وڵه‌تی توركیا دوای هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین هه‌ڕه‌شه‌ی داگیر كردنی مه‌نبه‌ج ده‌كات."
هاوكات هه‌زاران هاوڵاتی له شاره‌كانی گرێ سپی، عه‌ین عیسا، سرین و كۆبانێ له مه‌یدانی ژنانی ئازادی كۆبانێ گرد بوونه‌وه و ڕێپێوانێكیان به‌ره‌و مه‌یدانی شه‌هید عه‌گید ده‌ستپێكرد.
خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان به وتنه‌وه‌ی دروشمی "نا بۆ گۆڕینی دیموگرافیا" و "نا بۆ بێده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی" دژی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ستانه‌وه.
شایانی باسه؛ دوای 58 ڕۆژ له به‌رگریی سه‌ختی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه دژی له‌شكركێشی سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیک له توركیا 18ی مانگی (ئازار)ی ڕابردوو له كانتۆنی عه‌فرین كشانه‌وه ئه‌وه‌ش بۆ رێگه گرتن له بۆردومانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كه توركیا به سه‌ختی ده‌ستی پێكردبوو.
به‌هۆی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی توركیاوه بۆ سه‌ر عه‌فرین زیاتر له 500 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون و زیاتر له هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون و تا ئێستاش دیار نییه سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیک له توركیا كه‌ی له كانتۆنه‌كه ده‌چنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment