به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مال قلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکى پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له کۆبوونه‌وه‌یێکدا له کاتى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕای‌گه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌رچن یه‌که‌م کار که ده‌یکه‌ن ئاسایی کردنه‌وه‌ى بارودۆخی ناوخۆی تورکیا ده‌بێت و سیاسه‌تی حاڵه‌تی نائاسایی له سه‌رتاسه‌ری وڵات هه‌ڵده‌گرن.
که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ ئه‌وه‌شی وتوووه حکوومه‌تى تورکیا و ئه‌ردۆغان کار بۆ بێده‌نگ کردنى هه‌موو ده‌نگێکى ناڕازی ده‌که‌ن به بیانووی ڕوودانى کووده‌تای‌تر و ده‌شڵێت: خه‌ڵک دڵنیا نییه له ئازادییه‌کانی و نیگه‌رانه و ئه‌مه‌ش وای کردوووه تورکیا ببێته وڵاتێکی دیکتاتۆر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه کۆتایی به گرژییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا ده‌هێنن و سیاسه‌تى سه‌ره‌ڕۆییانه کۆتایی پێدێنن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له دوای هه‌وڵی کووده‌تاکه‌ى تورکیاوه حکوومه‌تى ئه‌و وڵاته حاڵه‌تی نائاسایی له زۆرێک له شاره‌کانى تورکیا ڕاگه‌یاندوووه و هه‌ر به‌و هۆکاره‌شه‌وه تا ئێستا زیاتر له ١٤٠ هه‌زار که‌س له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون و زیاتر له ٥٠ هه‌زار که‌سیش له زینداندان.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment