به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوشێوەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دژی داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک لەسه‌ر سووریا و هه‌رێمی کوردستان، لە شاری هەولێر و شارۆچکەی کەلار گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجام دران.
هەولێر
لە شاری هەولێر بە دەستپێشخەریی دەستەی پشتیوانی لە عەفرین و کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکیی ٢٦ی ئایار، گردبوونەوەیێکی جەماوەریی لە بەردەم پارکی شانەدەر ئەنجام درا.
لە گردبوونەوەکەدا، هاوڕێ کوردی، ئەندامی دەستەی پشتیوانیی لە عەفرین، بەیاننامەی چالاکییەکەی خوێندەوە، تیایدا داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرابوو کە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێده‌نگیی بشكێنن.
هەروەها داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەندیکاکان و چالاکوانان و هاووڵاتییان کرا کە بۆ پاڵپشتی تێکۆشان لە پێناو ئازادیی گەلی كورد و ئاشته‌وایی گه‌لانی ناوچەکە و کوردستان هه‌ڵوێستی خۆیان له هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م قۆناغه پیشان بده‌ن.
کەلار
بۆ هەمان مەبەست لە شارۆچکەی کەلاریش بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێپێوان لە پارکی لەیلا قاسم-ەوە تا ناو بازاڕی شارۆچکەکە ئەنجام درا و لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک"یان دەوتەوە.
دوای گەیشتنی ڕێپێوانەکە بە ناو بازاڕی شارۆچکەکە، بەشداربووان گردبوونەوە و لە گردبوونەوەکەدا هاوڕێ جەبار، هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، بەیاننامەی چالاکییەکەی خوێندەوە، تیایدا ئاماژە بەوە کرابوو کە دەوڵەتی تورک هەڵگری ئەو سیاسەتە کۆنەپەرستەیە، کە دژ بە کوردانە، کورد لە هەرجێیەکی جیهان هەبێت دژایەتی هەبوون و گەیشتن بە مافەکانی دەکات.
که‌رکووک
له شارى که‌رکوک ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان و گهنجاى وڵاتپارێزى کوردستان به لێدوانێک ناڕه‌زاییان دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تى تورک له هه‌ر کوێ بێت هه‌ڵگرى سیاسه‌تى دژ به کورده.
ده‌وڵه‌تى تورک ئێستا له ناوچه‌ی برادۆستن هێرشه‌کانی چڕکردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment