پڕۆژه‌ چاکسازییه‌که‌ی سێ زلهێزی ڕۆژئاوا له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: كار كردن له‌ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ هاوکاریی سێ زلهێزی ڕۆژئاوا و له‌ سه‌روویاندا ئه‌مریکا‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین قۆناغی بڕیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ (باسنیوز) ڕای‌گه‌یاند: "كار كردن له‌ پڕۆژه‌ی چاكسازی كه‌ به‌ هاوكاریی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ڕێک خراوه‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین ژوور و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ناو وه‌زاره‌تدا كراونه‌ته‌وه."

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ئه‌و پرسه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ و پێویسته‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و ئه‌و دوو هێزه‌ بخرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌."

جه‌بار یاوه‌ر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ و تێیدا تاوتوێی پڕۆژه‌كه‌ و دۆخی ئه‌منی و جه‌نگی دژ به‌ داعش ده‌كرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14745

Your Comment

You are replying to: .
captcha