كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كشانه‌وه‌ و بایكۆتی‌ عێراق به ‌خۆكوژی ناو ده‌بات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كشانه‌وه‌ و بایكۆتی‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ خۆكوژی ناو ده‌بات و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش له ‌به‌غدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كشانه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێم كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و ڕاشی‌ده‌گه‌یه‌نێت: "خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ ده‌نگی پێنه‌داون بایكۆت بكه‌ن به‌ڵكوو ده‌توانن ڕێكاره‌ یاسایییه‌كانی كۆمسیۆن بگرنه‌به‌ر".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: "سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رپرسه‌ له‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی به‌شداری له ‌پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌دات به‌ڵام پێم وایه‌ كشانه‌وه‌ له ‌پڕۆسه‌ی سیاسی كارێكی هه‌ڵه‌یه ‌و خۆكوژییه‌".

ناوبراو وتیشی: "پێشتر سوننه‌كان كه‌وتنه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌ و ئێستاش ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چه‌ند كورسیێکمان خوراوه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستیش هاتوووه‌ ڕاده‌ستی بكه‌ین نه‌ مه‌نتقی و نه‌ یاسایییه‌ چوونكه‌ خه‌ڵک كه‌ ده‌نگی به‌و لایه‌نانه‌ داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوووه‌ بایكۆتی پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن به‌ڵكوو بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوووه‌".

سه‌لیم شووشکه‌یی كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسیش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "هیچ كاریگه‌رییێک دروست ناكات و ئه‌و كورسییانه‌ش به‌ چۆڵی نامێننه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ له‌328 ئه‌ندام پێكدێت و هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یێک جاری وا هه‌یه‌ زیاتر له‌ 60 په‌رله‌مانتار نه‌هاتوون و پێوه‌شی دیار نه‌بوووه‌ تا به‌هۆی شه‌ش كه‌سه‌وه‌ پێوه‌ی دیار بێت".

ناوبراو داواش ده‌كات لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕێگه‌ یاسایییه‌كانی تانه ‌و تۆمار كردنی سكاڵا له ‌كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرنه‌به‌ر و وتی‌: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی نه‌بوو دیاره‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ماویه‌تی بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌ڵام به ‌گشتی كشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی كارێكی خۆكوژی و هه‌ڵه‌یه ‌و هیچ خزمه‌تێک ناكات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14742

Your Comment

You are replying to: .
captcha