ئاگر له‌ به‌شه‌ ناوخۆییێکی زانکۆی سلێمانی که‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئاگر له‌ به‌شه‌ناوخۆییێكی كوڕان كه‌وته‌وه‌ و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ كۆنترۆڵ كرا و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (شه‌ممه‌ 26ی ئایار) ئاگر له‌ بینای BD3 زانكۆی سلێمانی که‌وته‌وه‌ و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتوووه‌ته‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ته‌لاره‌که‌دا هیچ خوێندکارێکی لێنه‌بوووه‌ ئاگره‌که‌ زیانی گیانی نه‌بوووه‌ و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه‌ توانراوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت.

BD3 هه‌مان ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆیییه ‌بوو كه‌ ساڵی پار گڕی گرت و به‌و‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یێک خوێندكار بریندار بوون و كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ش گیانی له‌ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14736

Your Comment

You are replying to: .
captcha