ئێران مافی یاسایی پیتاندنی ئۆرانیۆمی هەیە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: هەم مافی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیتاندنی ئۆرانیۆمدا پەسەند کراوە و هەم زانستی خۆجێیشی لە وڵاتدا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی لەبارەی وتەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە وتوویەتی "ئێران نابێت پیتاندنی ئۆرانیۆم ئەنجام بدات و دەبێت پێداویستییەکانی هاوردە بکات"، وتی: خێرهاتنی جەنابی پۆمپێۆ دەکەین بۆ دونیای سیاسەت، بەڵام بەڕای من ئەوان هەندێک دێر هاتوونەتە ناو ئەم گۆڕەپانە و لە ڕاستییەکانی دونیا تێناگەن.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ زانیاریی زیاتری ئەوان دەڵێم: کە مافی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیتاندنی ئۆرانیۆمدا پەسەند کراوە و زانستی خۆجێیشی لە وڵاتدا هەیە، بۆیەش من وابیر دەکەم ئەوان لە گۆڕانکارییەکانی جیهان دوورن و وتەی سەلەفی شکست خواردووی خۆی دووپات دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14733

Your Comment

You are replying to: .
captcha