گۆڕان پشتیوانی‌ له‌ هه‌وڵێكی‌ موقته‌دا سه‌در ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در بڕیاری داوه‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدا به ‌ڕووی‌ هاتوچۆدا بكاته‌وه‌ و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ چیتر نابێته‌ ناوچه‌یێكی‌ قه‌ده‌غه‌كراو و فراكسیۆنی‌ گۆڕانیش له ‌به‌غدا پشتیوانی‌ له‌و كاره‌ی‌ سه‌در ده‌كات و سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "ده‌بوو ئه‌و كاره‌ پێشتر بكرایه‌".

کوردپرێس- به ‌گوێره‌ی‌ میدیای‌ عێراقی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ئاشكرای كردوووه‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدا ده‌كاته‌ ناوچه‌یێكی‌ ئاسایی وه‌ک هه‌ر ناوچه‌یێكی‌ دیكه‌ی‌ شاری‌ به‌غدا و به ‌ڕووی‌ هاتوچۆی‌ هاووڵاتییانیشدا ده‌یكاته‌وه‌.

د.ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند "پێویسته‌ له‌سه‌ر حكوومه‌ت ئارامی و ئاسایشی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پایته‌خت و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات وه‌ک یه‌ک بپارێزێت و هیچ جیاوازیێک له ‌نێوان ناوچه‌كاندا نه‌كات".

ناوبراو وتیشی‌: "بابه‌تی پاراستنی ناوچه‌یێک كه‌ سه‌فاره‌تی وڵاتان و حكوومه‌تی‌ لێیه‌ یان گرنگییێكی دیكه‌ی هه‌بێت پێویسته‌ له‌سه‌ر حكوومه‌ت به‌ باشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بپارێزێت به‌ڵام نه‌وه‌ک به‌ جۆرێک كه ‌ڕێگای ناوچه‌كه‌ له ‌به‌رده‌م هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئاساییدا دابخات".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان سه‌رباری‌ پشتیوانی‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "ده‌بوایه‌ پێشتر ناوچه‌ی سه‌وز هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌غدا بكرایه‌ته‌وه ‌و ئه‌م بڕیاره‌ی موقته‌دا سه‌در پێشتر بدرایه ‌و پێشتریش جێبه‌جێ بكرایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ناكرێت جیاوازی له ‌نێوان هیچ ناوچه‌یێک بكرێت له ‌ڕووی ئارامی و ئاسایشه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14726

Your Comment

You are replying to: .
captcha