به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌لحسێنی له‌و باره‌وه به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: هێشتاکه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه له پارێزگای که‌رکووک به‌رده‌وامه.
ناوبراو زیادیشی کرد: هاووڵاتییانی که‌رکووک ڕێگه به پێشمه‌رگه ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌که و ئاسایشی ئه‌و شاره دابین بکه‌ن.
ئه‌لحسێنی زیادیشی کرد: سندۆقه‌کانی ده‌نگدانی پارێزگای که‌رکووک هێشتاکه له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگداندایه و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه ده‌پارێزرێت، بۆیه ده‌بێ ڕێچارهیێک بۆ کێشه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک و کۆتایی هێنان به خۆپیشاندان بدۆزرێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوور له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌گرێت، بۆیه ڕێگا به پێشمه‌رگه نادات بگه‌ڕێنه‌وه که‌رکووک و زیادی کرد: هیوادارین که ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقیش ڕێگا به پێشمه‌رگه نه‌دات بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment