ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری ئاشکرا بوو... ناوی فواد مەعسووم و عەبدولەتیف ڕەشید لە لیستەکەدایە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوی كاندیده‌كانی پارتی دیموكرات ‌و یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق ئاشكرا كرا كه‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ململانێی ئه‌و دوو پارته‌ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ ژماری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی ئایار ناوی چه‌ند كه‌سێكی بڵاو كردوووه‌ته‌وه و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كاندیدی پارتی و یه‌كێتی ده‌بن بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری داهاتووی عێراق.

ڕۆژنامه‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات له ‌یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ریه‌كه‌ له‌ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری ئێستای عێراق ‌و له‌تیف ره‌شید ڕاوێژكاری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانی كاندیدی ئه‌و حیزبه‌ ده‌بن بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری داهاتووی عێراق.

له ‌پارتی دیموكراتی کوردستانیش فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ‌و هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ‌و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كاندیدی ئه‌و حیزبه‌ ده‌بن بۆ هه‌مان پۆست.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ كه‌ ئێستا ململانێیێک له ‌نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک كۆماری داهاتووی عێراق دروست بوووه ‌و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ داهاتوودا ئه‌و ململانێیه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردوووه‌ كه‌ پارتی زۆر سوور نییه‌ له‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق به‌ڵام ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر یه‌كێتی دروست بكات به‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له ‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندیدی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ بۆ خۆی یه‌كلا بێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌ چوو كه‌ پارتی ‌و یه‌كێتی به‌ به‌ده‌ستهێنانی 25 به‌ 18 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی خۆیان به‌ براوه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ده‌زانن‌ و بۆ ئه‌وه‌ش له ‌پشكی كورد له ‌كابینه‌ی داهاتووی عێراق داوای پۆستی سه‌رۆک كۆمار ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14720

Your Comment

You are replying to: .
captcha