له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمێک بۆ ڕۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمێک بۆ كه‌سوكاری ئه‌و منداڵانه‌ ساز كرا و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: چه‌ند به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌ ئێران ڕێگرن له ‌به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م منداڵه‌ ونبوووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 25ی ئایار له‌ هۆڵی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ژێر چاودێریی پارێزگار و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ هاوكاریی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان مه‌راسیمێک به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو به‌ڕێوه ‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕای‌گه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كانی وڵاتی ئێران ژماره‌یێكی زۆر له‌ منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌و وڵاته‌دان به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی له‌ دۆزینه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناسنامه‌ی ئێرانییان بۆ ده‌ركراوه‌.

ناوبراو وتیشی: یه‌كێک له‌ گرفته‌كانی‌تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی ناسنامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ی منداڵه‌ ونبوووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی بێهزیستیی ئێرانه‌ و ده‌بێت ته‌نها له ‌ڕێگه‌ی یاساوه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ به‌ ده‌ست بخرێت و پاش ئه‌وه‌ی یادداشتێكمان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌.

چیرۆكی ڕۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1970 له‌و كاته‌دا منداڵێک له‌ ڕێگای چوون بۆ خوێندنگه‌كه‌ی له‌ ئه‌مریكا ونبوو و دواتر له‌ 25ی‌ ئایاری‌ 1983 دۆزرایه‌وه‌ و ئه‌و ڕۆژه‌ دیاری كرا به‌ ڕۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو.

به‌پێی دوایین ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش زیاتر له‌ 180 منداڵی ونبوو له‌ 74 خێزان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14716

Your Comment

You are replying to: .
captcha