بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم‌ خۆی‌ كاندید ناكاته‌وه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی هه‌رێم به ‌تایبه‌ت دوای‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ی‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیێكی‌ ئه‌و حزبه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "بابه‌تی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم له ‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و بارزانی‌ به‌هیچ شێوه‌یێک خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید ناكاته‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ‌ئێستادا باس له‌وه‌ ده‌كرێت پارتی‌ كار بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم ده‌كات به‌ جۆرێک كه‌ جارێكی‌ دیكه‌ یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه ‌و مه‌سعوود بارزانیش خۆی بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو كاندید بكاته‌وه‌.

فازڵ به‌شاره‌تی‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌ به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی‌ باس ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم جارێكی‌ دیكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌ هیچ بنه‌مایێكی‌ نییه‌ و ده‌نگۆی چه‌ند لایه‌نێكه‌".

ناوبراو وتیشی‌: "پرسی هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم و كاندید كردنی‌ كه‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته تا ئێستا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌ و ماوه‌ی‌ چوار مانگ له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ماوه‌، ئه‌وكات گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت".

سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی‌ پارتی‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ "مه‌سعوود بارزانی‌ جارێكی‌ دیكه‌ خۆی بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كاندید ناكاته‌وه‌ له ‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر یاساكه‌ش هه‌موار بكرێته‌وه ‌و ڕێگه‌ به‌خۆ كاندیدكردنه‌وه‌شی‌ بدات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14708

Your Comment

You are replying to: .
captcha